About/Articles/Kajal HajiabbasiKajal HajiabbasiArticlesبەکارهێنانی مێژوو بۆ ڕەواییکردنی سیاسەتی ئینتێگراسیۆنبڵاوکراوەی «قاسملوو لە قامشلوو» بە شێوەی چیرۆکێکی خەیاڵی، دوکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو دەهێنێتە قامشلوو و دەیخاتە ناو گفتوگۆیەک لەسەر سیاسەتی ئەمڕۆی کورد لە ڕۆژاوا و باکووری کوردستان. لەم گێڕانەوەیەدا هەوڵ دراوە بە بەراوردکردنی هەڵوێستە مێژووییەکانی قاسملوو لەگەڵ ئاراستەی سیاسیی ئوجەلان، ڕەوایی بە سیاسەتی ئینتێگراسیۆن وەک چارەسەر لە چوارچێوەی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستاندا بدرێت.07/11/2026